مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە پڕۆژەی رووناکی کە حکومەتی هەرێم بانگەشەی بۆ دەکات، رەتدەکاتەوە و هۆشداریی دەداتە هاوڵاتییان.
عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند “ئەو پسووڵانەی بۆ هاوڵاتیی دەنێرنەوە فێڵی تێدا دەکەن و دیاریکردنی 400 کیلۆوات کارەبا بە 72 دینار بەبێ رێنمایی دیاریکراوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سیستمەکە ئەلیکترۆنییە و دەتوانن هەموو 30 رۆژجارێک پسووڵە بۆ هاوڵاتییان بنێرنەوە، بەڵام درێژکردنەوەی بۆ 35 رۆژ و 40 رۆژ بۆ پەردەپۆشکردنی فێڵکردنە”.
ئەوەشی خستەڕوو “کارەبای 24 کاتژمێرییان لەسەر بنەمای رۆژ دیاریکردووە نەک لەسەر بنەمای مانگانە، کە هەموو ئەمانە دەرهاویشتەی بڕیارێکی ستەمکارانەیە کە ئەویش کارەبا بە ئاستێک گران کراوە هاوڵاتیی هەژار و ئاسایی ناتوانێت بەکاریبهێنێت”.
ب ح