مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد بە مەبەستی کردنەوەی پەنجەرەکانی گۆڕینەوەی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندیی بۆ گەشتیاران لە فڕۆکەکانی هەولێر و سلێمانی، لە (2026/8/26) نووسراوێکی فەرمیی ئاڕاستەی بانکی ناوەندیی عیراق کردووە.
د.بڕیار رشید، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە مەودا میدیای راگەیاند “بانکی ناوەندی لە وەڵامی داواکارییەکەیاندا ئاگاداریکەدوونەتەوە کە کۆمپانیاکانی (النخیل و أطلس العالمیە) بۆ سەرافی داواکارییان پێشکەشکردووە لەبارەی کردنەوەی پەنجەرەکانی گۆڕینەوەی دۆلار بۆ گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دوای تەواوبوونی هەموو مۆڵەت و رێکارە ئەمنی و کارگێڕییە پێویستەکان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مۆڵەتی کردنەوەی ئەو پەنجەرانە دەدرێت، بەردەوام دەبن لە بەدواداچوون، بۆ ئەوەی رێکارە پێویستەکان تەواو بکرێن و ئەم خزمەتگوزارییە لە هەردوو فڕۆکەخانەکەدا دەستپێبکات”.
ب ح