مەودا میدیا-
نووسینگەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا سەبارەت بە کۆبوونەوەی مارکۆ روبیۆ لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
نووسینگەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند “وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ سوریایەکی سەقامگیر و ئاشتیخواز لەگەڵ دراوسێکانیدا دووپاتکردووەتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “مارکۆ روبیۆ جەختی لە پێویستی پاراستنی مافی هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی ناو سوریا بەبێ جیاکاریی کردووەتەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بایەخی جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاگربەستی هەمیشەیی و یەکخستنەوەی لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا بەهەند وەرگرت، بە جۆرێک کە سەلامەتی و مافی تەواوی هاوڵاتییانی سوریا مسۆگەر بکات”.
ب ح