مەودا میدیا-
بانکی ناوەندی عیراق ئاشکرایکرد مامەڵەکردن لەگەڵ دۆلاری کۆن و نوێی ئەمەریکی بەیەک نرخ مامەڵەیان پێوە دەکرێت و نابێت بانکەکان جیاوازیی تێدا بکەن.
بانکی ناوەندی عیراق رایگەیاند ” هەموو بانکەکان و دامەزراوە داراییەکان پابەندبن بە رێساکانی سووڕانەوە و ئاڵوگۆڕیی دراو، بەپێی ستانداردە پەسەندکراوەکان بۆ دراوی بیانی، بەتایبەتی دۆلاری ئەمەریکی. ئەمەش بەشدارە لە دڵنیابوون لە مامەڵە دراوییەکان و سەقامگیربوونی بازاڕەکان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “یاسا و رێسا کارپێکراوەکان دان بە هیچ جیاکارییەکدا نانێت و جەخت لە گرنگی نەهێشتنی جیاکاریی لە نرخی دۆلاری ئەمەریکی لە نێوان دراوی کۆن و نوێ دەکەنەوە”.
ب ح