مه‌ودا میدیا-
میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌كاریی كردووه بۆ ئه‌وه‌ى هێرشى سه‌ربازیی بكاته سه‌ر ئێران.
کەناڵی سی بی ئێس لە زاری بەرپرسانی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكردووه‌ته‌وه “سوپای ئەمه‌ریکا کۆشکی سپی ئاگادار کردووەتەوە کە کۆتایی ئەم هەفتەیە ئامادە دەبێت بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، واتە ئەمه‌ریکا لە شەممەوە ئامادەیە هێرشبکاتە سەر ئێران”.
پێشتر دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا چه‌ندینجار هۆشداریی دابوو له‌وه‌ى كه ئه‌گه‌ر ئێران رێكنهوێت دۆخێكى خراپ رووده‌دات و ئه‌گه‌رى هێرشى سه‌ربازیی كراوه‌یه.
له دوو هه‌فته‌ى رابردوو، هه‌ر یه‌كه له ئێران و ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌ى ناڕاسته‌وخۆ له مه‌سقه‌تى پایته‌ختى عومان و جنێفى سویسرا كۆبوونه‌ته‌وه.
ع