هۆکاری کشانەوەی ئەمەریکا لە سوریا ئاشکراکرا

مەودا میدیا-

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاشکرایکرد سوپای ئەمریکا لە بنکەی تەنەف لەسەر سنووری سوریا، ئوردن و عیراق و لە بنکەی شەدادی لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا کشاوەتەوە ئامادەکاریی بۆ کشانەوەی تەواو دەکات لەو وڵاتە.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە “یەکێک له هۆکارەکانی کشانەوەی سوپای ئەمەریکا لە سوریا، مەترسی پێکدادانە لەگەڵ چەکدارانی وڵاتەکە، بەهۆی زیادبوونی گرووپە توندڕەوەکان لە ریزی سوپاکەی جۆلانی”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “یەکێکی تر لە هۆکارەکانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا ، واشنتۆن پێی وایە شەڕی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بە حکومەتی کاتی سوریا بە سەرۆکایەتی جۆلانی بسپێرێت و لە کاتی پێویست ئەمەریکا هاوکاری دیمەشق بکات”.

ئەمە لەکاتێکدایە، چەند بەرپرسێکی باڵای سەربازیی ئەمەریکا هۆشدارییان بە حکومەتی وڵاتەکەیان داوە لە کشانەوەی هێزەکانیان لە سوریا کە رێگە خۆشدەکات بۆ پێشێلکردنی ئاگربەست و سەرهەڵدانەوەی رێکخراوی داعش.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان