نەتەوەیەکگرتووەکان هاوکاریی عیراق دەکات

مەودا میدیا-

رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ و پرۆگرامی ژینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی پیسبوون و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی هاوکاریی حکومەتی عیراق دەکات.

نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند “لە رێگەی رێکخراوەکانییەوە پڕۆژەیەک بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی پەیوەست بە ئاوارەبوون بەهۆی کەشوهەواوە پێشکەس بە حکومەتی عیراق دەکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “فشارەکانی کەشوهەوا و ژینگە کاریگەرییان لەسەر بژێوی ژیانی دانیشتووانی باشووری عیراق هەیە، ئەمەش وایکردووە زۆرێک لە خێزانەکان بیر لە جێهێشتنی ماڵەکانیان بکەنەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو ” پرۆژەکەیان رۆژانە تاوەکو چوار هەزار مەتر سێجا ئاوی پیس لە رێگەی و پاڵاوتنی سرووشتی پاکدەکاتەوە و سوود بە 30 هەزار هاوڵاتیی لە پارێزگای زیقار دەگەیەنێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان