عیراق پێویستی بە چارەسەری سیاسی خێرا هەیە

مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی عیراق ئاشکرایکرد ئەمەریکا لە رێگەی هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا پەیامی خۆی بە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیاندووە.

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاند ” پەیامەکان پەیوەست بوون بە کاندیدی سەرۆک وەزیران و تێڕوانینی ئەمەریکا بۆ چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو گرووپە چەکدارانەی کە ناویان لە لیستی سزاکاندایە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “عیراق لەبەردەم ئاستەنگی گەورەی دارایی و ئابووریدایە، پێویستیان بە حکومەتێکی کارا هەیە، چونکە حکومەتی کاربەڕێکەر دەسەڵاتی یاسایی سنووردارە”.

ئەوەشی خستەڕوو “عیراق لە نێوان دراوسێیەک و هاوپەیمانێکدا گیریخواردووە، ململانێی نێوان ئەم دوو جەمسەرە راستەوخۆ کار دەکاتە سەر کۆمەڵگە و سیاسەتی عیراق، پشتیوانی لە دانووستانەکانی ڤیەننا و جنێڤ دەکەن”.

باسی لەوەشکرد “ئەو دەنگۆیانەی باس لە رێککەوتنی یەکێتی و پارتی دەکەن لەسەر کاندیدێکی هاوبەش دوورن لە راستییەوە، وەک کاندیدی پارتی بەردەوامە و متمانەی بەخۆی هەیە لە پەرلەمان دەنگ بهێنێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان