حکومەتی هەرێم دەیەوێت دوو مووچەی ئەمساڵ بفەوتێنێت

مەودا میدیا-

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد حکومەت هەرێم لە خەمی قووتی خەڵک و مووچەی فەرمانبەراندا نییە.

مستەفا عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند “حکومەتی هەرێم قەرزدارە و دەیەوێت باڵانسی خواری خۆی بە مووچەی فەرمانبەران راست بکاتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەگەر حکومەتی هەرێم لە خەمی مووچەخۆراندا بێت لەگەڵ ناردنی لیستی مووچەی مانگی دوو تەرازوی پێداچوونەوەو 120 ملیار دینارەکە دەنێرێ بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەران دوانەکەوێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئەگەر حکومەتی هەرێم ئەم هەنگاوە نەگرێتەبەر دیارە دەیەوێت وەک ساڵی 2025 دوو مووچەی فەرمانبەران بفەوتێ و بە پارەی ئەو دوو مووچەیە قەرزەکانی عیراق بداتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان