مه‌ودا میدیا-
ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئێران نزیكه له‌وه‌ى كه‌شتییه‌كى زه‌به‌لاح و مه‌ترسیدار له چین بكڕێت.
به‌پێى راپۆرتێكى ئاژانسی رۆیتەرز “ئێران نزیکە لە رێککەوتن لەگەڵ چین بۆ کڕینی كەشتی کروزی دژە مووشەك کە خێراییەکەی لە خێرایی دەنگ زیاترە.
ئاژانسه‌كه له‌سه‌ر زارى بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسى له‌وه‌كردووه “رێککەوتنێکی سەربازیی و ئەمنیمان لەگەڵ هاوپەیمانەکانماندا هەیە و ئێستاش کاتێکی گونجاوە بۆ سوودوەرگرتن لە رێككه‌وتنه”.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه له سێ هه‌فته‌ى رابردوو، ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام كه‌شتیی جه‌نگى ره‌وانه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كات.
ع