مهودا میدیا-
ژنێكى كوردى باكورى توركیا و له دایكبوى ئهنكهره و خهڵكى دێرسیمى باكور، كرایه وهزیرى بهرگریی هۆڵندا.
رۆژنامەی گاردیان بڵاویكردهوه “دیلان یەشیل گۆز زگریوس، لە دایكبوى ئهنكهرهى توركیایهو باوك و دایكى خهڵكى دێرسیمى باكورى كوردستانن و له 18ی حوزهیرانى 1977 لە ئەنقەرە و لە بنەماڵەیەکی کوردی خەڵکی دێرسیم لەدایک بووه”.
باوکی دیلان، یوجل یەشیل گۆز، چالاکی مافی مرۆڤ و مافزان بووه و بنەماڵەکەی لە کودەتا سەربازیەکانی 1980ی تورکیا بەهۆی چالاکی سیاسیەوە ناچار بە بەجێ هێشتنی زێدەکەی بووه.
یەشیل گۆز، چالاکی سیاسی خۆیی لە پارتی چەپ دەست پێکردوه، لە ساڵی 2009 چووە نێو حزبی خەڵک بۆ ئازادیی و دیموکراسی، هەروەها لە ساڵی 2017 بووە ئەندام پەرلەمان و لە ساڵی 2021 وەکوو وەزیری ئابووری دەست نیشان کرا و لە ساڵی 2022 بووە وەزیری داد و ئاسایش، دوای دەست لەکار کێشانهوه مارک روتە، وەکوو یەکەم ژن رێبەرایەتی VVDی لە ئەستۆ گرت و وەکوو وەزیری بەرگریی و جێگری سەرۆک وەزیران.
ع