وەزارەتی کشتوکاڵ هۆشداریی تووند دەدات

مەودا میدیا-

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم لە پەیامێکدا هۆشداریی تووند دەداتە ئەو بازرگان و خاوەن کێڵگە پەلەوەرییانەی دەرمانی قەدەغەکراو بەکاردەهێنن.

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند “بە هاوکاریی هێزە ئەمنییەکان هەڵمەتی چڕیان دەستپێکردووە و هەر کەسێک سەرپێچی بکات دەستگیر دەکرێت و رووبەڕووی سزای قورسی یاسایی دەبێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پاراستنی تەندروستیی گشتی و ئاسایشی خۆراک هێڵی سوورە و رێگە نادەن هیچ کەسێک بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی خۆی، مەترسی بخاتە سەر ژیانی هاوڵاتییان و ناوبانگی بەرهەمی ناوخۆیی”.

ئەوەشی خستەڕوو “بەرهەمی پەلەوەرخانەکانی هەرێمی کوردستان لەژێر چاودێرییەکی توونددایە و ئەوەی وتراوە تەنها دەنگۆیە و ناکرێت بە گشتیی بەسەر هەموو کێڵگەکاندا بسەپێندرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان