مەودا میدیا-
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، ئاشکرایکرد پیلانەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ تێکدانی سەقامگیریی و دروستکردنی دووبەرەکی شکستیهێناوە.
عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران رایگەیاند “ئەمەریکا وئیسرائیل وایان دەزانی لە رێگەی وەشاندنی لێدانی قورس لە بەشە سەربازییەکان و شەهیدکردنی سەرکردە باڵاکان، دەتوانن ترس و تۆقاندن بڵاوبکەنەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەمەریکا وئیسرائیلهیوایان وابوو خەڵک بڕژێننە سەر شەقامەکان و رژێم تووشی گۆڕانکاریی بکەن، بەڵام گەلی ئێران بە وشیاری و یەکڕیزیی خۆیان ئەو تەڵسمەیان شکاند کە بۆ پارچەپارچەکردنی ئێران داڕێژرابوو”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی هەمیشە بە دیدێکی ورد و دوورکەوتنەوە لە ژیانی شاهانە، رێنوێنی خەڵکی کردووە، ئەمەش وای کردووە دوژمنان هەمیشە بە چاوێکی مەترسیدارەوە سەیری پێگەی بەڕێزیان بکەن”.
باسی لەوەشکرد “”کردەوەکانی ئەمەریکا و رژێمی زایۆنیستی دڵی گەلی ئێرانی سووتاند، بەڵام دڵنیایان دەکەنوە ئەم کارانە بێ وەڵام نامێننەوە، گەلی ئێران وەک چۆن لە مێژوودا بەرانبەر هێرشی مەغۆلەکان و تەحەدیاتە گەورەکان وەستاوەتەوە، لەم قۆناغە سەختەش بە سەربەرزی تێپەڕ دەبێت”.
ب ح