مەودا میدیا-
سکرتێری کۆمەڵە (سازمانی حیزبی کۆمۆنیستی کوردستانی ئێران) ئاشکرایکرد ئەوە جەنگەی هەڵگیرساوە پەیوەندی بە ئێستاو داهاتووی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە نییە.
ئیبراهیم عەلیزادە، سکرتێری کۆمەڵە (سازمانی حیزبی کۆمۆنیستی کوردستانی ئێران) رایگەیاند “شەڕی ئەمەریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران شەڕی دەسەڵاتدارانە بۆ مانەوەی دەسەڵاتی خۆیان بەسەر جیهاندا هەڵیانگیرساندووە و خەڵکی کوردستان نە لەو شەڕەدا نە جێگەیەکیان هەیەو نە کەس پرسی پێکردوون”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” ئاڵۆزییەکانی ئێستای نێوان جەمسەرە نێودەوڵەتییەکان بەدەستی ئەوان دروستنەبووەو بۆ بەرژەوەندیی ئەوانیش نییە و ئەم شەڕە شەڕی کورد نییە و هیچ هاوسۆزییەکیشیان بۆ بۆردومانکردنی بنکەکانی کۆماری ئیسلامی نییە، بەڵام ناشبنە بەشێک لەو شەڕانەی لەدەرەوەی بەرژەوەندیی خەڵکدایە”.
ب ح