مهودا میدیا-
مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمهریکا رایگەیاند، شەڕ دژی ئێران، ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتە و ئامانجەکانی روونن.
باسى لهوهشكرد “ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە بریتییە لە تێکشکاندنی توانای موشەکیی رژێمی ئێران، کارگەکانی دروستکردنی مووشەک و هێزە دەریاییەکەی”.
ئاماژەی بهوەشکرد “موشەکەکانی ئێران رۆژ بە رۆژ کەم دەبنەوە و جیهان ئارامتر دەبێت دوای بەدیهێنانی ئامانجەکانی ئەم ئۆپەراسیۆنە تایبەتە”.
ماوهى 10 رۆژه هێرشى مووشهكى ئهمهریكا و ئیسرائیل بۆ سهر ئێران دهستى پێكردووه.
ع