ئێران كه‌شتییەكى نه‌وتى ته‌قانده‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

كه‌ناڵى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى بڵاویكردووه‌ ئەمڕۆ چوارشەممە، مووشەکێک لە کەشتییەکی بارهەڵگر لە گەرووی هورمز کەوتە خوارەوە و ئاگری تێبەربوو، دوای ئەوەی ئەمه‌ریکا ئەو کەشتییە ئێرانیانەی کردە ئامانج کە گومانی دانانی مینیان لێدەکرێت کە دەکرێت بۆ بە ئامانجگرتنی دەروازەی تەسکی کەنداو بەکاربهێنرێت.

ئۆپەراسیۆنی بازرگانیی دەریایی شانشینی یەکگرتوو (UKMTO) کە لەلایەن سوپای بەریتانیاوە بەڕێوەدەبرێت، رایگەیاندووە “کەشتییە بارهەڵگرەکە لە گەرووی باکوری عومان ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌”.

به‌پێى كه‌ناڵه‌كه‌، تیمی کەشتییەکە خەریکی چۆڵکردنن و به‌تاڵكردنن.

ئێران دەستبەجێ بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرت، هەرچەندە مێژوویەکی هەیە لە بەئامانجگرتنی کەشتییەکانی ناو گەرووەکە و دەوروبەری، ئەمەش رێڕەوی ئاوی تێکدەدات کە نزیکەی لەسەدا 20ى بازرگانیی نەوت و گازی سروشتیی جیهان پێیدا تێدەپەڕێت.

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان