مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرایکرد هێزی دەریایی ئێران نەماوە و پێویستە کۆمپانیا نەوتییەکان بەبێ دوودڵی و هیچ ترسێک گەرووی هورمز بەکاربهێنن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەکانیان زیانێکی زۆریان بە ئێران گەیاندووە و ناتوانن وڵاتەکەیان بونیاد بنێنەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێیوستە کۆمپانیا نەوتییەکان گەرووەکە بەکاربهێن و هەموو کەشتییە مینڕێژەکانی ئێرانیان لەناوبردووە و هێزی دەریایی ناچالاک کراون”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئەمەریکا و هاوبەشەکانی نایانەوێت چیتر حزبوڵڵا لە لوبنان بمێنێتەوە و وڵاتەکەیان وێران کردووە و دەبێت ئەو وڵاتەب جێبهێڵن”.
ب ح