مەودا میدیا-
رابەری نوێی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای دەستبەکاربوونی وەک رابەری وڵاتەکەیی و جێنشینی عەلی خامنەیی باوکی یەکەم پەیامی بڵاوکردەوە و ئاشکەرایکرد دانیشتن لەسەر کورسی خومەینی و خامنەیی بۆ ئەو کارێکی ئاسان نییە.
موجتەبا خامنەیی، رابەری نوێی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند “پێویستە گەرووی هورمز بەداخراویی بمێنێتەوە، دەبێت هەمووان شکستی دوژمن ببینن و سوپای وڵاتەکەمان گورزی بەهێزیان لە دووژمن وەشاندووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “خوازیارن پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە دا هەبێت، پێویستە وڵاتانی ناوچەکە بنکەکانی ئەمەریکا لە وڵاتەکانیان دابخەن”.
ب ح