هیچ ئاسۆیەکی مووچەی مانگی سێ دیار نییە

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد هیچ ئاسۆیەکی موچەی مانگی سێ دیار نییە و حکوهەرێم بە عیراقی وتوە بەهۆی پەککەوتنی خاڵی سنووری و جەنگەوە ناتوانن ئەم مانگە (120) ملیار دینار بدەن و هەناردەی نەوتی هەرێمییش بەهۆی جەنگەوە راگیراوە.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند “بەغدا بە نوسراوی فەرمی داوایان کردووە رێگایان پێبدرێت بۆری نەوتی هەرێم بەکاربهێنن بۆ ئەوەی رۆژانە نزیکەی (200 بۆ 40 ) هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بکەن لە کەرکوکەوە، هەرێمی کوردستان رەزامەندی نەداوە، ئەمە نیگەرانی زۆری لای حکومەت و لایەنە عیراقییەکان دروستکردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەگەر دەسەڵاتدارانی هەرێم پلانێکیان هەیە بتوانن لە دەرەوەی عیراق ژیانی خەڵکی کوردستان و مووچە دابین بکەن، زۆر باشە،
ئەگەرنا بێ پلان دۆخەکە بۆ هەرێم و مووچەخۆر و بازاڕ خراپ دەبێت و ئەنجامیشی نابێت،”.

ئەوەشی خستەڕوو “هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک لە رێگای بۆری نەوتی هەرێم( عیراق خۆی کرێی بۆری دەدات) فشار لەسەر خواستی عیراق بۆ داواکردنی (120 ملیار) دینار و راگرتنی نەوتی هەرێم کەمدەکاتەوە و دەتوانن ئەمە بکەنە کارتی بەهێزی هەرێم نەک کارتی سووتاو”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان