ئەگەر پارتی نەیاری عیراق و حەشدە با سبەینێ لە بەغدا بکشێنەوە

مەودا میدیا-

بڕیاردەری رەوتی هەڵوێستی نیشتمانیی ئاشکرایکرد پارتی دیموکراتی کوردستان ئەگەر نەیاری عیراق و حەشدن بڕیاربدەن لە بەغدا بکشێنەوە، بەو نەوت و پارەو داهاتەی هەتانە ژیانی خەڵک دابینبکەن، نەک خۆتان ببنە خاوەنی ملیارەها دۆلارن و خەڵک بێ مووچە و ژیان بێت، بە کوردی جنێو بە عیراق و حەشد دەدن، بە عەرەبیش دەرگا بەدەرگا تەکلیفیان لێدەکەن و داوای دەنگیان لێدەکەن بۆ سەرۆک کۆمار.

عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست رایگەیاند “بەرپرسانی پارتی داوایا لە سەرکردەکانی حەشد دەکرد، فشار لە د.رێبوار بکەن لە کاندیدی جێگری سەرۆکی پەرلەمان بکشێتەوە، کێ تەکلیفی لە فایەق زیدان کردو هاتە پەرلەمان، تەکلیفی لە سەرۆکی حەشدی شەعبی کرد، کێ تەکلفی لە مالکی و عەمار حەکیم کرد! یاسا شکێنی پێکردن بۆ خولی سێیەم! ئاخر خۆیان نزیکترین دۆستی فالح فەیازی سەرۆکی حەشدی شەعبین! کێ بە حەشد تۆمەتبار دەکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “وەزیری دەرەوەی عیراق پارتییە، یەک ئەرکی هەیە؛ بەرگری لە سیاسەتی عیراق، وەڵات بەوڵات لۆبی دەکات دژی لێدان حەشد بێت و بەرگری لە سیاسەتی بەغدا دەکات، بەڵام ئەوان پەلاماری رەوتی هەڵوێست دەدەن، لە هاوردەکردنی سکراب و دەرمان و پرۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە هاوبەشیانن، لە سەنتەری بەغدا پارتی هاوبەشی گەورەترین پرۆژەی نیشتەجێبوونە”.

ئەوەشی خستەڕوو “کۆمپانیای کار (پێنج) کێڵگەی نەوتی لایە لە عیراق، کەشتی نەوتی هەیە و لە بەندەرەکان نەوت باردەکات، خۆیان نەبن کەس ناتوانێت لە هەولێر ئیشی نەوت بکات، بەخەڵکی بەکرێگیراو و کڕدراو و پەیجی بێدایک و باوک پەلاماری رەوتەکەیان دەدەنم ئەگەر راستدەکەن بکشێنەوە بەو داهاتی نەوت و ناوخۆو ملیارەها دۆلارەی هەتانە مووچە و ژیانی خەڵک دابین بکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان