هێرشی سەر دورگەكانی خارگ لە ئیماراتەوە كراوەتە سەرمان

مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد هێرشەكەی شەوی رابردوو بۆ سەر دورگەكانی خارگ و ئەبومەسا بە مووشەكی كورت مەوداو لە ناوچەی رەئس لخەیمەو ناوچەكی نزیك لە دوبەی کراوەتەسەر وڵاتەکەیان.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند “زۆر روونە کە ئەمەریکا و ئیسرائیل خاکی دراوسێکانیان بەکاردەهێنن بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتەکەی بەم جۆرە مووشەکە و ئەمەش بە تەواوی قبوڵکراو نییە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هێزەکانیان سەرچاوەی ئەم هێرشانەیان دەستنیشانکردووەو دەركەوتووە لە ئیمارات لە دوو شوێنەوە، لە رەئس لخەیمە و لە شوێنێکی زۆر نزیک لە دوبەیەوە هێرشكراوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان