مهودا میدیا-
ریم ئەلهاشمی، وەزیری دەوڵەتی ئیمارات بۆ هاوکاری نێودەوڵەتیی رایگهیاند “هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران بۆ سەر ناوچەکە بە رێبازێکی “بێ وێنە” و “ناعەقڵانی” وەسف کرد، هاوکات پابەندبوونی وڵاتەکەی بە هاوبەشییە ستراتیژییەکانی دووپاتکردەوە.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ABC News Australia، ئەلهاشمی رایگەیاند “ئیمارات قورسایی هێرشە مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێرانی لە ئەستۆ گرتووە و سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە ئامانجکردنی تاران ئەو وڵاتانەی کە بەردەوام داوای کەمکردنەوەی هێرشەکانیان کردووە”.
ئەو وەزیرە روونیشیکردەوە “تاران لە ئامانجە سەربازییەکان تێپەڕیوە بۆ بەئامانجگرتنی ژێرخانی مەدەنی، ئێران تەنها هێرش ناکاتە سەر بنکە سەربازییەکان، بەڵکو ژێرخانی مەدەنیش دەکاتە ئامانج لەوانە فڕۆکەخانە و کەشتییە نەوتهەڵگرەکان”.
وتیشى “بنکە سەربازییەکانی ئیمارات بۆ دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر ئێران بەکارنەهێنراون و ئێمە بە روونی ئەوەمان راگەیاندووە کە خاکەکەمان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکارناهێنرێت، بۆچی تاران پەنا دەباتە بەر یەکلاکردنەوەی نمرە لەگەڵ واشنتۆن و ئیسرائیل بە ئامانجگرتنی دراوسێکانی”.
ئهوهشى خستهڕوو “کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەڵوێستێکی روونی بەرامبەر بە پەرەسەندنی ئێران نیشانداوە و ئاماژەی بەوەدا کە 136 وڵات بە هاوبەشی سپۆنسەری بڕیارنامەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە کە هێرشەکانی دژی وڵاتانی کەنداو ئیدانە دەکات”.
ع