نرخی نەوت 102 دۆلاری تێپەڕاند

مەودا میدیا-
بەهۆی بەردەوامی شەڕی ئەمەریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران و مانەوەی گەرووی هورمز بە داخراوی، بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی ئاسیا بەرزبووە و هەر بەرمیلێك 102 دۆلاری تێپەڕاند.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باكوور 2 دۆلار و 49 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 102 دۆلار و 70، نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش 2 دۆلار و 43 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 95 دۆلار و 93 سەنت.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەو رێژەیە لە كاتێكدایە كە گەرووی هورمز بە داخراوی ماوەتەوە و هاوپەیمانەكانی ئەمەریكاش رەتیانكردەوە كە ئامادەبن هاوكاری هێزی دەریایی وڵاتەكە بكەن بۆ كردنەوەی ئەو رێڕەوە ستراتیژییە.

بەشی زۆری نەوتی جیهان بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕێت، بۆیە دوای هێرشی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئێران وەكو كارتی فشار گەرووەكەی داخستووە و تا ئێستا ئامادە نییە بیكاتەوە.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان