مەودا میدیا-
لە ئاگاداركردنەوەیەكدا كە ئەمڕۆ بڵاویكردووەتەوە قایمقامیەتی قەزای خەبات هاوڵاتیانی سنورەكەی ئاگاداركردووەتەوە كە بە هیچ شێوەیەك تەقە لەو درۆنانە نەكەن كە بەسەر ئاسمانی ناوچەكەدا تێدەپەڕن.
دەقی ئاگاداركردنەوەكە:
ئاگادارییەك لە قایمقامیەتی قەزای خەباتەوە بۆ هاوڵاتییانی خۆشەویست
هاوڵاتیانی سنووری قەزای خەبات،
لە كاتی بینینی درۆن لە ئاسمانی ناوچەكەدا، داواتان لێدەكەین بە هەموو شێوەیەك دووربكەونەوە لە تەقەكردن بە روویدا.
ئەم ڕێنماییە لەپێناو پاراستنی سەلامەتی ئێوە و ماڵ و منداڵتانە، چونكە مەترسی گەڕانەوەی فیشەك، ئەو فیشەكانەی بە ئاسماندا دەتەقێنرێن، دەبنە مەترسییەكی گەورە بۆ سەر ژیانی هاوڵاتییان كاتێك دەگەڕێنەوە سەر زەوی.
تەقەكردنی هەڕەمەكی دەبێتە هۆی شێواندنی كار و پلانە ئەمنییەكان و دروستكردنی دڵەڕاوكێ لای دانیشتوان.
داواكارین لە هەمووان هاوكاری هێزە ئەمنییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت بن. دڵنیاتان دەكەینەوە كە هێزە ئەمنییەكان لە ئەركدان بۆ پاراستنی ئارامی و چاودێریكردنی بارودۆخەكە، بۆیە هیچ پێویست بە تەقەكردنی هاوڵاتیان ناكات.
هەمیشە تەندروست و ئارام بن
قایمقامیەتی قەزای خەبات
٢٠٢٦/٣/١٧
ئ پ