مهودا میدیا-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی لەگەڵ فەرماندە و بەرپرسانی هێزەکانی 70ـی پێشمەرگەی کوردستان و دەزگا ئەمنییەکان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاریی/ زانیاری، هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لیوا روکن عومەر ساڵح، فەرماندەی هێزەکانی 70ـی پێشمەرگە، ئامادەی بوون، دوایین پێشهاتە سەربازی و ئەمنییەکان لە ناوچەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان و عیراق خرایەبەر باس.
سەرۆک بافڵ رایگەیاند “هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەم جەنگەی ناوچەکەی گرتووەتەوە و ناشبێتە هەڕەشە بۆ سەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ، جەخت لە دۆستایەتیمان لەگەڵ هەموو لایەک دەکەینەوە”.
بافڵ جەلال تاڵەبانی داوای لە تەواوی هێزە ئەمنییەکان کرد وەک هەمیشە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان لەپێشینەی کارەکانیان بێت و رێگەنەدەن لەلایەن هیچ گرووپ و لایەنێکی لادەر لە یاساوە مەترسی بۆ ژیانی خەڵکەکەمان دروست بکرێت.
ع