چۆن موجته‌با خامنه‌یی كرایه‌ رابه‌رى باڵاى ئێران

مه‌ودا میدیا-

هه‌رچه‌نده‌ بڕیاربوو له‌ دواى كوژرانى عه‌لى خامنه‌یی، رابه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامیی ئێران له‌ سه‌ره‌تاى شه‌ڕى ئێران و ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل، به‌ زوویی سه‌ركردایه‌تیی ئێران رابه‌رى نوێ دیاریبكه‌ن، به‌ڵام چه‌ند رۆژێك دواكه‌وت و دواتریش ده‌ركه‌وت كێشه‌ى ناوخۆیی دروستبووه‌ له‌ باره‌ى دانانى رێبه‌رى باڵاى ئێران.

رۆژنامه‌ى نیویۆرک تایمز له‌ راپۆرتێكدا، نـهێنی دیاریكردن و دانانى موجته‌با خامنه‌یی، به‌ رابه‌رى باڵاى ئێران باس ده‌كات و باس له‌ كێشه‌ى ناوخۆیی ده‌كات له‌ باره‌ى دانانى كه‌سێك بۆ ئه‌و پۆسته‌.

به‌پێى راپۆرته‌كه‌، لەگەڵ کوژرانی عەلی خامنەیی، ململانێ کەوتووەتە نێوان بنەماڵەی خامنەیی و خومەینی، ده‌سه‌ڵاتداری پێشووترى ئێران، چونكه‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ موجتەبا خامنەیی و حەسەن ئەحمەد خومەینی چاویان لە پۆستی رابەر بووە.

رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێت، ئەحمەد وەحدیدی، فەرماندەی سوپای پاسدارانى ئێران و حسێن تائیب بەرپرسی پێشووی هەواڵگریی پاسداران پشتیوانی موجتەبا خامنه‌یی بوون، به‌ڵام هه‌ر یه‌كه‌ له‌ عەلی لاریجانی و مەسعود پزشکیان پشتیوانی حەسەن خومەینی بوون.

چه‌ند رۆژێك دواى موشتومڕ و گفتوگۆ، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی خوبرەگان رۆژی 3ی ئه‌م مانگه‌، لە قوم لە کاتی مشتومڕی هەڵبژاردنی رابەر، وەسیەتنامەیەکی عەلی خامنەیی دەخوێنرێتەوە کە داوا دەکات رابەری نەکرێتە بنەماڵەیی، بۆیە هەڵبژاردنی رابەر چه‌ند رۆژێك دواخراوە.

هه‌روه‌ها، حسێن تائیب بەرپرسی پێشووی هەواڵگریی پاسداران تەلەفۆنى بۆ ته‌واوى ئەندامەکلنی خوبرەگان دەکات کە دەنگ بە موجتەبا خامنه‌یی بدەن بۆ بوون به‌ رابه‌رى ئێران، دواى چه‌ند رۆژێك له‌ دواكه‌وتنى دانانى رابه‌رو هه‌ڕه‌شه‌كانى دۆناڵد تره‌مپى، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، له‌ رۆژی 8ی هه‌مان مانگ، ئه‌نجومه‌مى خوبرەگان بە 59 دەنگ موجتەبا وەک رابەری نوێ هەڵدەبژێرن.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان