مەودا میدیا-
وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد وادەی پێدانی ڤیزای عومرە بۆ ئەم وەرزە دیاریکراوە و رۆژی 2026/3/20، دواین رۆژی دەرچوونی ڤیزا دەبێت بۆ عومرەکاران.
کاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند “ئەو کەسانەی پێشتر ڤیزایان وەرگرتووە و تاوەکو ئێستا گەشتیان نەکردووە، دواین وادە بۆ گەشتی سعودیە رۆژی (2026/4/3) دەبێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سەرەڕای شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، زۆربەی ئامادەکارییەکان بۆ حەجی ساڵی 2026 تەواو کراون و تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکی نوێ یان گۆڕانکاریی لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا نەکراوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “رۆژی 2026/4/18، یەکەم رۆژی چالاککردنی ڤیزای حەجی ئەمساڵ دەبێت و یەکەم قۆناغی گەشتی حاجیان بۆ حەجی ساڵی 2026 دەستپێدەکات”.
ب ح