ئەمەریکا هۆشداریی دەداتە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی لە سعودیە

مەودا میدیا-

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەمەریکا داوا هۆشداریی دەداتە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی لە زیاتربوونی گرژییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و داوایان لێدەکات سعودیە بەجێبهێڵن.

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ریاز رایگەیاند “داوا لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات لە رێگەی گەشتە بازرگانییەکانەوە لە سعودیە بکشێنەوە چونکە ئاڵۆزییەکان چووه‌ته‌ قۆناغێكی نوێوه‌”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە نزیکەوە چاودێری دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن و بەردەوام ئاگاداریان دەکەنەوە بۆ ئەوەی بتوانن بڕیار لەسەر سەلامەتی خۆیان بدەن”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئەو هاوڵاتییانەی کە ناتوانن سعودیە بەجێبهێڵن، پێویست دەکات، لەنێو ماڵ و پەناگە ئارامەکاندا بمێننەوە و لە پەنجەرەکان دووربکەونەوە و لە هۆتێل و ئەو جێگانە نەمێننەوە کە رەنگە بکرێنە ئامانج”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان