مەودا میدیا-
بەهۆی زۆری بارانبارین و دروستبوونی لافاو ، ئاوی بەنداوی دوکان کە سەرچاوەی ئاوی دەوروبەر و ناوەندی شاری سلێمانی-یە لێڵ بووە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایگەیاند “بەهۆی بارانبارینەوە سەرچاوەکانی ئاو لە زێی دوکان لێڵ بوون و بەوهۆیەوە دابەشکردنی ئاو اگیراوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “تاوەکو لێڵی ئاوەکە ئاسایی دەبێتەوە، دابەشکردنی ئاو رادەگیرێت و دڵنیایی دەدەنە هاوڵاتییان کە دابەشکردنی ئاو بەبێ گرفت دەستپێدەکاتەوە”.
ب ح