مەودا میدیا-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد دەستدرێژییەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر خاکەکەی، دۆخێکی نوێی لە ناوچەکەدا دروست کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند “گەرووی هورمز بە رووی هاتوچۆی بازرگانیی نێودەوڵەتیدا دانەخراوە، بەڵکو رێگری لەو کەشتیانە دەکرێت کە سەر بە ئەمەریکا و ئیسرائیلن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەو کەشتیانەی سەر بە ئەمەریکا و ئیسرائیلن، چیتر سیفەتی تێپەڕبوونی سەلامەتی نایانگرێتەوە و وەک لایەنی جەنگ مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئەو کەشتییانەی لایەنگری دوژمن نین دەتوانن بە شێوەیەکی ئارام لە گەرووی هورمز تێپەڕ بن، بەڵام بە مەرجێک (بەهیچ شێوەیەک هاوکاریی یان بەشداری لە کردەوە دوژمنکارییەکانی دژ بە ئێران نەکەن و پابەندی رێنماییە ئەمنییەکان بن و هەماهەنگی تەواو لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی تاران بکەن”.
ب ح