مه‌ودا میدیا-
ماڵپەری ئه‌کسیۆسی ئەمه‌ریكی لە زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویكرده‌وه، پنتاگۆن ئامادەکاری دەکات بۆ پەرەپێدانی بژاردەی سەربازیی بۆ وەشاندنی گورزێكی كەمەرشكێن لە ئێران.
ماڵپه‌ڕه‌كه له زارى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكرده‌وه “بژاردەکانی پنتاگۆن رەنگە بەکارهێنانی هێزی زەمینی و هەڵمەتێكی بۆردوومانی فراوان دژی ئێران لەخۆبگرێت”.
بەوتەی دوو بەرپرسی ئەمه‌ریكی و سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەگەر وتووێژەکان شکست بهێنن و گەرووی هورمز بە داخراویی بمێنێتەوە، پەرەسەندنی سەربازیی لەدژی تاران زیاتر دەبێت.
هەندێک لە بەرپرسانی ئەمه‌ریکا پێیانوایە نمایش‌کردنی هێزێکی وێرانكەر بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە، پێگەی دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا لە دانوستانەکانی ئاشتیدا بەهێزتر دەکات یان پاساوێكی پێدەدات بۆ راگەیاندنی سەرکەوتن.
ع