مەودا میدیا-
بەهۆی رێژەی زۆری بارانبارینی چەند رۆژی رابردوو لە هەرێمی كوردستان بە گشتی، بەشێكی ناوچە گەشتیارییەكانی گەرمان ژێرئاو كەوتوون و تا ئێستاش هیچ بڕیارێك نییە بۆ قەرەبووكردنەوەیان.
ئەنوەر كاكە، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند” لە كۆی ئەو ناوچە گەشتیارییانەی كە دەكەونە سنوری گەرمیانەوە، تا ئێستا تەنها كەپرە كەشتیارییەكانی ژاڵەناو كە دەكەونە سنوری ناحیەی مەیدان ژێرئاو كەوتوون”.
وتیشی”ژێرئاوكەوتنی ئەو كەپرە گەشتیارییانە بە هۆی بەردانەوەی رێژەیەكی زۆری ئاوی بەنداوی دەربەندیخانەوە بووە ئەویش دوای ئەوەی كە لە هەفتەی رابردوودا رێژەیەكی زۆر باران باریوە و بەنداوەكەش بە تەواوی پڕبووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد”هەرچەندە كەپرەكان زیانی زۆریان بەركەوتووە، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێك نییە بۆ قەرەبووكردنەوەیان و روونیش نییە كە ئایا بڕیارێكی لەو شێوەیە دەدرێت یان نا”.
ئ پ