مه‌ودا میدیا-
ماوه‌ى دوو رۆژه، به‌شه‌خۆراكى مانگى یه‌كى ئه‌مساڵ دراوه‌ته بریكاره‌كانى دابه‌شكردنى خۆراك و داوا ده‌كرێت خه‌ڵك بچن وه‌ریگرن.
ئه‌كره‌م ره‌حیم، بریكارى دابه‌شكردنى خۆراك به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ماوه‌ى دوو رۆژه بریكاره‌كان ده‌ستیان به دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى مانگى یه‌كى ئه‌مساڵ كردووه”.
وتیشى “برنج و رۆن و شه‌كر و دۆشاو و نیسك و له‌تكه نۆكى تێدایه و داوا له هاوڵاتییان ده‌كه‌ین بچن وه‌ریگرن”.
له لایه‌كى تره‌وه، به‌هۆى ئه‌و دۆخه ئاڵۆزه‌ى رووى له ناوچه‌كه كردووه، داوا له هاوڵاتییان ده‌كرێت هه‌ڵپه‌ى كڕینى شت نه‌ده‌ن چونكه به‌شه‌خۆراك هاتووه و له‌ناویشیدا رۆن و برنج هه‌یه كه خواستێكى زۆرى له‌سه‌ره‌و پێویستیی رۆژانه‌ى هاوڵاتییانه.
ع