جەی دی ڤانس: بەمنزیکانە ئێران جێدەهێڵین

مەودا میدیا-

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرایکرد سوپای وڵاتەکەی زۆربەی ئامانجە سەربازییەکانی لە ناو خاکی ئێراندا پێکاوەو بەمنزیکانە لەو وڵاتە دەکشێنەوە.

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “ترەمپ بۆ ماوەیەک لەسەر ئەم پرۆسەیە بەردەوام دەبێت، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ناچار نەبن هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران دەستپێبکەنەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئێران بە هەموو شێوەیەک هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا دەکات لە ناوچەکە و هێشتا لە هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمیدایە”.

ئەوەشی خستەڕوو ” ئامانجی سەرەکی ئەم ئۆپراسیۆنە بریتییە لە پەکخستنی ئێران، ترەمپ نایەوێت بۆ ماوەی ساڵێک یان دوو ساڵ لە ناو ئێراندا بمێنێتەوە و بەمنزیکانە ئەو وڵاتە جێدەهێڵن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان