مەودا میدیا-
راوێژکاریی رێبەری باڵای ئێران ئاشکرایکرد وڵاتەکەی لاپەڕەیەکی نوێی لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و ململانێ ناوچەییەکاندا هەڵداوەتەوە و ناگەڕێتەوە بۆ رۆژانی پێش جەنگ.
موحسین رەزایی، راوێژکاری رێبەری باڵای ئێران رایگەیاند “ئەمەریکا دەیەوێت لە رێگەی سیناریۆ و پروپاگەندەوە رێگە بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە ناوچەکە خۆش بکات، بەڵام رێگە نادەن ئەم پلانانە جێبەجێ بکات و هەڵەکانی رابردوو دووبارە ببنەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” ئەمەریکا بەرپرسە لە هەموو ئەو زیانانەی بە ئێران کەوتووە وبەبێ هیچ سازش و پاشەکشەیەک، سەرجەم مافە یاسایی و قەرەبووە داراییەکانی خۆیان لە واشنتۆن وەردەگرنەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئەمەریکا بەرەو تێکشکانی تەواو هەنگاو دەنێت، بە نەمانی دەستێوەردانەکانی واشنتۆن ، ئاشتی و ئاسایشی هەمیشەیی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەڕێتەوە”.
ب ح