مەرج و رێنمایی نوێ بۆ رووماڵی رووداوەکان بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا-

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم، لەپێناو رێکخستنی رووماڵی میدیایی و پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی، کۆمەڵێک مەرجی تووند بۆ دەزگاکانی راگەیاندن دادەنێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم رایگەیاند “پێویستە رووماڵی رووداوەکان بەشێوەیەکی پرۆفیشناڵ و بە پەیامێکی مرۆیی بۆ جیهان بگوازرێنەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەر سەرپێچییەک لەم رێنماییانە، دەبێتەهۆی گرتنەبەری رێکاریی یاسایی بەرانبەر کەس و دەزگاکە، داواش لە نوێنەری دەزگاکان دەکەن رۆژی سبەینێ سەردانی فەرمانگە بکەن بۆ وەرگرتنی نووسراوی پشتگیری و ناسنامەی تایبەت بە رووماڵەکان”.

مەرج و رێنماییەکانی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم بۆ میدیاکان:

1-بە مرۆییکردنی پەیامەکان: جەختکردنەوە لەسەر چیرۆکی قوربانییەکان و وێرانکارییەکانی ماڵ و موڵکی هاووڵاتییان وەک “تاوانێکی نێودەوڵەتیی.

2-وێنەگرتنی سنووردار: قەدەغەکردنی بەکارهێنانی وێنەی پان (Wide Shots) کە شوێنی جوگرافی ئاشکرا دەکەن، هەروەها قەدەغەکردنی بەکارهێنانی (درۆن) بۆ وێنەگرتن.

3- ناوچە قەدەغەکراوەکان: وێنەگرتنی چاڵ، پاشماوەی مووشەک یان پارچەی درۆنەکان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە، بەو پێیەی دەبێتە هۆی دیاریکردنی جۆری چەک و خاڵی هێرشەکە بۆ نەیاران.

4- پابەندبوون بە رێڕەوە دیاریکراوەکان: میدیاکاران تەنها رێگەیان پێ دەدرێت لەو شوێنانە بن کە لەلایەن تیمە ئەمنییەکانەوە دیاری کراون و نابێت بە هیچ جۆرێک لەو چوارچێوەیە دەربچن.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان