مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا ئاشکرایکرد هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران پێشێلکاری ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند “پێویستە دەبێت هەنگاوی یەکلاکەرەوە و نێودەوڵەتی یبۆ کەمکردنەوەی پەرەسەندنە سەربازییەکان ببگیرێتەبەر”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هێرشکردنە سەر ئاوی قورسی خونداب و وێستگەی ماددەی خاوی یۆرانیۆم و وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر، پێشهاتێکی زۆر مەترسیدارە”.
ئەوەشی خستەڕوو “دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی رێگری لەم هێرشانە بکەن و بەرپرسانی هێرشەکانیش دەبێت درک بە مەترسی ئەم کارە بکەن”.
ب ح