دوای بەرزبوونەوەیەكی كاتی جارێكیتر نرخی زێڕ دابەزی

مەودا میدیا-
شەوی رابردوو نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەك گەیشتە زیاتر لە 4,400 دۆلار، بەڵام پاش تەنها چەند كاتژمێرێك دابەزی بۆ 4,348 دۆلار و لەو نرخەشدا دەمێنێتەوە تا كردنەوەی دەرگای بازاڕەكان لە رۆژی دووشەممەدا.

پێشڕەو محەممەد، شارەزای بازاڕە داراییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند “چەند هۆكارێك هەن كە بوونەتە هۆی دابەزینی نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا كەئەوانیش بریتین لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمەریكی و چاوەڕوانی بازرگانان بۆ داتاكانی هەڵاوسان لە ئەمەریكا”.

وتیشی” هێشتا روون نییە كە ئاراستەی زێڕ بە تەواوی بۆ سەرەوەیە یان بۆ خوارەوە، بەڵام تا ئەو كاتەی ترس لەسەر داخستنی یەكجارەكی گەرووی هورمز هەبێت ئەو كانزایە دابەزینی قورس ناكات و رەنگە هەندێك كاتیش زیاتر ئاراستەی سەرەوە بگرێت”.

ئەوەش لە كاتیكدایە كە ئێستا لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 962,000 دینار و عەیارە 18 بە 825,000 دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان