مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوەو ئاشکرایکرد ئەمڕۆ لە زۆربەی کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری نمە بارانی پچڕ پچڕ هەیە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو پێشبینی نمە باران لەسەر ناوچە شاخاوییەکان پاشان دووبارە کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەک(نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست)درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکان، کاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ سۆران بەشێک لە راپەڕین و بەشێک لە سنووری باکووری پارێزگای هەولێر زیاتر دەبێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کاریگەری شەپۆلی باران بارین زیاد دەکات بە تایبەت لە کاتەکانی بەرەبەیان لە بەشێک لە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ و بە شێک لە ئیدارەی سۆران و پاشان بەشێک لە ئیدارەی راپەڕین شێوازی دابارین بارانی مامناوەندو هەندێ کات هەورە بروسکە دەبێت لەگەڵ ئەگەری تەزرە بارین لەسەر بەشێک لە ناوچەی شاخاوی جیا جیا، ناوچەکانی تر پارێزگای (سلێمانی، هەولێر، هەڵەبجە و کەرکوک ) ناوچە دەشتایەکانی پارێزگای هەولێر دەشتی شارەزوور ئیدارەی گەرمیان قەزای دوکان لەکاتی دابارین زۆربەی کات بە شێوەی نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت و ئەگەری هەورە بروسکە هەیە، ناوچە سنوورییەکان لە کاتەکانی بەیانی زوو بەفر بارینی دەبێت”.
کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:
هەولێر: 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 14 پلەی سیلیزی
دهۆک: 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 17 پلەی سیلیزی
پیرمام: 10 پلەی سیلیزی
سۆران: 11 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 5 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 12 پلەی سیلیزی
ب ح