له‌ یه‌ك مانگدا 474 هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر هه‌رێم

مه‌ودا میدیا-

تیمی کوردستانی عیراقی رێکخراوی (CPT)ی ئەمه‌ریکی له‌ راپۆرتێكدا، ورده‌كاریی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ئاشكراده‌كات.
 
بەپێی ڕاپۆرتەکه‌ى رێكخراوه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ “لە ماوەی تەنیا 30 رۆژى شه‌ڕدا، 474 هێرشی جۆراوجۆر کراونەتە سەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێم، هێرشەکان لە دوو لایەنی سەرەکییەوە سەرچاوەیان گرتووە، سوپای پاسدارانی ئێران 179 هێرشی ئەنجامداوە، لە کاتێکدا گروپە چەکدارە هاوپەیمانەکانی لە عیراق پشکی شێریان بەرکەوتووە و 295 هێرشیان ئەنجامداوە”.
 
ئەو هێرشانە تەنیا زیانی ماددییان لێنەکەوتووەتەوە، بەڵکو لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکەوە تا ئێستا، 107 کەس بوونەتە قوربانیی لەو ژمارەیە 14 کەس شەهید بوون و 93 کەسی تریش بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.
 

ئامارەکانی CPT نیشانی دەدەن کە پارێزگای هەولێر بووەتە ئامانجی سەرەکی و چەقی هێرشەکان. بەجۆرێک 370 هێرش کراوەتە سەر ئەم پارێزگایە، کە دەکاتە 78.06%ی کۆی گشتیی هێرشەکان. پارێزگاکانی تریش بەم شێوەیە دابەشبوون:

سلێمانی: 90 هێرش (18.99%)
دهۆک: 11 هێرش (2.32%)
هەڵەبجە: 3 هێرش (0.63%) کە کەمترین رێژەی هێرشی تێدا تۆمارکراوە.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان