مه‌ودا میدیا-
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند “هێزە چەکدارەکانمان بۆ هەموو ئەگەر و سیناریۆکان ئامادەن و به‌رگریی له وڵات ده‌كه‌ن و دوژمن رووبه‌ڕووى دۆخێكى خراپ ده‌كه‌نه‌وه”.
وتیشى “لە ژێر هێرش و بۆردوومانی چڕداین و خەڵک و هێزەکانمان هەموو هەوڵەکانیان بۆ بەرگریی لە خاک و سەروەری ئێران چڕبووەتەوە، هاوڵاتییان پشتیوانیی ته‌واوى ئێمه‌ن”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “تێبینییەکانی خۆمان گەیاندووەتە ئەو وڵاتانە بۆ راگرتنی شەڕ هەوڵی نێوەندگیری دەدەن، به‌ڵام بەردەوامبوونی دۆخەکە کاریگەری قورس دەکاتە سەر ئابووری جیهان”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، عه‌باس عیراقچى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند “ئاماده‌ى رێككه‌وتنین، شه‌ڕمان ده‌ستپێنه‌كردوه، ته‌نها به‌رگریمان كردووه، نابێت سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكایش به‌و جۆره هه‌ڕه‌شه بكات”.
ع