عیراق رادیۆ بە تورکیا دەکات

مەودا میدیا-

وەزارەتی دەرەوەی عیراق سەبارەت بە لێدوانەكانی هاكان فیدان،وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئەنیل بورا ئینان، باڵیۆزی ئەو وڵاتەی لە بەغدا بانگهێشت كرد.

باڵیۆز محەمەد حسێن بەحرعلوم، بریكاری وەزارەت بۆ پەیوەندییە ریگەیاند “قسەكانی هاكان فیدان، سوكایەتیكردنە بە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ئەنکەرەیە و دەستوەردانە لە كاروباری ناوخۆی عیراق”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دەبێت هاکان فیدان بزانێت عیراق وڵاتێكی دامەزراوەیی خاوەنی سیستەمێكی دیموكراتی دەستوورییەو ناكرێت بەراورد بكرێت بە وڵاتانی تر”.

ئەوەشی خستەڕوو “دۆسێی شنگال و ناوچەكانی تری عیراق بە تەواوەتی بابەتێكی ناوخۆییە و بەپێی ئەولەویەت و میكانیزمە نیشتمانییەكان مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت، هەر جۆرە دەستوەردانێكی دەرەكی رەتدەكەنەوە”.

لای خۆیەوە ئەنیل بورا ئینان باڵیۆزی توركیا لە بەغدا رایگەیاند “بەهۆی وەرگێڕانی نادروستەوە، لێدوانەكەی وەزیری دەرەوەی توركیا بە هەڵە لێكدراوەتەوەو قسەكانی هاکان فئدان تایبەت بووە بە ئەندامانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە عیراق”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سیاسەتی توركیا بەرانبەر بە عیراق چەسپاوەو رێز لە سەروەرییەكەی دەگرن و دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆیدا ناكەن و ناڕەزایەتییەكانی بەغدا دەگەیەنێتە سەركردایەتی تورکیا”.

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان