مه‌ودا میدیا-
دواى قسه‌كانى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له باره‌ى هاوپه‌یمانه‌كانیان له ناتۆ كه به‌شداریی شه‌ڕى ئێرانیان نه‌كردووه، وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى فه‌ره‌نسا وه‌ڵامى دایه‌وه.
ئەلیس روفاو، وەزیری دەوڵەتی فەرەنسا بۆ هێزە چەکدارەکان وتى “ناتۆ هاوپەیمانییەکی بەرگرییە و رۆڵی لە ئاسایشی ئەوروپا و زەریای ئەتڵەسیدا سنووردارە”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکان لە گەرووی هورمز، هۆشداریشیدا لەوەی کە ئەمە رەنگە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان پێکبهێنێت، بۆیه ئێمه ناچینه ئه‌و شه‌ڕه‌وه”.
تره‌مپ زۆر به توندى دژى هاوپه‌یمانه‌كانیان له ناتۆ قسه‌ى كرد و پێى وتن “ئه‌مه‌ریكا پێویستیی به نه‌وتى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست نییه و با خۆیان ئه‌و كاره بكه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ى گه‌رووى هورمز”.
ع