یەکێتیی ئەوروپا: ترەمپ دەیەوێت ناتۆ لاواز بکات

مەودا میدیا-

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ئاشکرایکرد رەخنەکانی سەرۆکی ئەمەریکا سەبارەت بە ناتۆ، رەنگە بەشێک بێت لە پلانێکی مەبەستدار بۆ لاوازکردنی هاوپەیمانێتییەکە.

کایا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند “رەخنەکانی دۆناڵد ترەمپ، راستەقینەیە کە دەتوانین چارەسەریی بکەن یان تەنها بیانوویەکە، بۆ هەنگاوێک کە ماوەیەکی زۆرە پیلانی بۆ دانراوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هیچ داوایەک ئاڕاستە ناتۆ نەکراوە، بە مەبەستی هاوکارییکردن و تۆمەتبارکردنیشی بەوەی کە ئامادە نییە هاوکاریی ئەمەریکا بکات بێ پاساوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان