ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین بەردەوام دەبێت

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی كەشناسيی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە و بەپێی پێشبینییەكانیش بارانبارین ناوبەناو بەردەوام دەبێت.

دەقی راگەیەنراوەكەی كەشناسيی هەرێم
ئەمڕۆ هەینی 03/04/2026 بەگشتی ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕ،پچڕی لە زۆربەی ناوچەكان بەردەوامی دەبێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان كە هەندێك كات ئەگەری لێزمە بارانی دەبێت.
كاریگەری نا سەقامگیری كەش بەردەوامی دەبێت بۆ كاتەكانی درەنگانی شەو زیاتر لە ناوچەكانی رۆژهەلات پارێزگاكانی ( سلێمانی و هەڵەبجە ) وە تا كاتەكانی بەیانی شەممە دەمینێتەوە.
خێرايی با / مامناوەند ( 15 – 25 ) كم/ك
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت
پلەكانی گەرما / نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ
مەودای بینین لە نێوان ( 6 – 8 ) كم دەبێت

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 19 پلەی سیلیزی
پیرمام 16 پلەی سیلیزی
سۆران 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 11 پلەی سیلیزی
سلێمانی 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 18پلەی سیلیزی
دهۆك 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی

سبەی شەممە 04/04/2026 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارینی كەمێك نمەباران هەیە لە كاتەكانی بەیانیدا بە تایبەت لە ناوچە شاخاويیەكان و ناوچە سنووريیەكان.

خێرايی با / لەسەر خۆ – مامناوەند ( 10 – 25 ) كم/ك
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت
پلەكانی گەرما / كەمێك نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەودای بینین / لە نێوان ( 7 – 9 ) كم دەبێت
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 18 پلەی سیلیزی
پیرمام 13 پلەی سیلیزی
سۆران 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 9 پلەی سیلیزی
سلێمانی 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 20 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 16پلەی سیلیزی
دهۆك 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان