مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد چالاکوانێکی کۆمەڵگەی مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دهۆکەوە دەستیگیرکراوە.
بەدەل بەرواری، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند “سەباح ئەترووشی بەهۆی ناڕازیبوون لە بەرانبەر گرانی نرخی کارەبا دەستگیرکراوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سەباح ئەترووشی دژبە گرانی نرخی پڕۆژەی رووناکی ، ئامادەکاریی بۆ خۆپیشاندانێکی جەماوەری لە دهۆک کردووە”.
لای خۆیەوە، عهلی حهمهساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست رایگەیاند “گرانی نرخی کارەبا نادادیی گەورەی ئەم حوکمڕانییەیە و پێویستە بەزووترین کات سەباح ئەترووشی ئازاد بکرێت”.
ب ح