مەودا میدیا-
وەزیری بەرگریی تورکیا سەبارەت بە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە ئاشکرایکرد وڵاتەکەی دژایەتی هەر هەوڵێک دەکات کە ببێتەهۆی دروستبوونی بۆشایی ئەمنی لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ ئێران.
یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند “دژایەتی هەر جۆرە سیناریۆیەک دەکەن کە ببێتەهۆی پارچەبوون یان دروستبوونی بۆشایی دەسەڵات لە ئێران، هاوشێوەی عیراق و سوریا”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پەکەکە و لایەنەکانی تر هەوڵدەدەن هەر بۆشاییەکی ئەمنی بقۆزنەوە بۆ فراوانکردنی هەژموونیان، بەهیچ شێوەیەک پێکهێنانی یان بەهێزکردنی هیچ ژێرخانێکی تیرۆریستی قبوڵ ناکەن”.
ئەوەشی خستەڕوو “تورکیا توانا و ئیرادەی تەواوی هەیە بۆ وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشەیەک لەسەر ئاستی ناوخۆیی یان لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی ناتۆدا بێت
ب ح