ئایدن مەعروف داوای 11 کورسییەکە دەکاتەوە

مەودا میدیا-

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکانی کوردستان لە پێکهاتەی تورکمان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد داوا دەکەن کورسی پێکهاتەکان بۆ 11 کورسی زیاد بکرێتەوە.

ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکانی کوردستان رایگەیاند”دادگای فیدراڵی عیراق لە بڕیارێکی سیاسیدا کورسی پێکهاتەکانی کوردستانی لە 11 کورسییەوە بۆ پێنج کورسی کەمکردەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “وەک پێکهاتەکان هەوڵدەدەن لە هەڵبژاردنی داهاتوو ئەو مافەی پێکهاتەکانی کوردستان وەرگرنەوە کە ئێستا کورسیەکانیان بۆ پێنج کورسی کەمکراوەتەوە و لایەنەکانیش پشتیوانیان دەکەن”.

ئەوەشی خستەروو “پێویستە یاسای ژمارە (پێنج)ی پەرلەمانی کوردستان کە تایبەتە بە مافی پێکهاتەکان کارابکرێتەوە، هەروەها ئەوان پشتیوانی لە یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان