سەرۆکی یەکێتی پەیامێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە 46هەمین ساڵیادی جینۆسایدی کوردی فەیلیدا پەیامێکی ئاڕاستەی حکومەتی عیراق کرد، داوایکرد ئەرکە دەستوورییەکانی بەرانبەر ئەو پێکهاتەیە جێبەجێ بکات و هەموو ئەو مافانەیان بۆ بگەڕێنێتەوە کە لێیان زەوت کراوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند “بە رێز و وەفادارییەوە یادی 46 ساڵەی کارەساتی جینۆسایدی کوردی فەیلی بەرز رادەگرن، ئەم پێکهاتەیە لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا، تەنیا لەبەر کوردبوونیان رووبەڕووی کوشتن، راگواستن، بێسەروشوێنکردن و دەستبەسەرداگرتنی تەواوی ماڵ و سامانیان بوونەتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە هاوسۆزی ئازارەکانی گەلەکەیەتی و هەوڵەکاننان بۆ ئەوەیە تاوەکو رابردووە تاڵەکانیان بگۆڕین بۆ هیوا و دواڕۆژێکی پرشنگدار بۆ میللەتەکەیان دەستەبەر بکەن”.

ئەوەشی خستەڕوو “پاراستنی مافی کوردی فەیلی بەشێکی دانەبڕاوە لە خەباتی نیشتمانی و پێویستە هەمووان پێکەوە کار بکەن تاوەکو چیتر غەدر لەم پێکهاتە رەسەنە نەکرێت و ژیانێکی سەربەرزانەیان بۆ دابین بکرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان