مەودا میدیا-
سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاریەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئاشکرایکرد لە سبەینێوە (بۆ چەند رۆژێک) بە میکانیزمێکی جیاواز غازی ماڵان دابەش دەکرێت بەجۆرێک رۆژانە لە 20 گەڕەکدا 10 ئۆتۆمبێلی غاز لەهەر گەڕەکێک دەسوڕێتەوە.
د.ئەحمەد کەرکوکی، سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاریەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند “لە هەفتەی داهاتووەوە دابەشکردنی غازی ماڵان دەبێتە ئەلیکترۆنی وەکو نەوت بەجۆرێک هەموو ماڵێک مانگانە دوو بتڵ غازیان پێدەدرێت، ئەم هەنگاوەش دەبێتە رگریەکی باش لە بەقاچاخبردنی غاز و درووستنەبوونی قەیران”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هاوڵاتییانی کەرکوک دڵنیا دەکەنەوە کە ئەوان بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کەمی غاز لە هەر گەڕەکێک و لەپێناو چەسپاندنی دادپەروەریی لە دابەشکردندا بەردەوامن لە بەدواداچوونەکانیان”.
ب ح